2020-03-30   755     
وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران".
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند "پێنج لە تووشبووان کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانە".
ئاماژەی بەوەشدراوە، سێ لە تووشبووان پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە کەڕەنتین دانە و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە.