هۆڵەندا.. ١٣٤ کەس لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستداوە
  2020-04-01       363       

دەسەڵاتداانی هۆڵەندا رایانگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٣٤ حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی دەزگا راگەیاندنەکانی هۆڵەندا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە داوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٣٤ حاڵەتی مردن تۆمارکراوە و زیاتر لە هەزار کەسی توشبووش دەستنیشانکراوە.

بەپێی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهان، ژمارەی توشبووان گەیشتووەتە زیاتر لە ٨٧٧ هەزار کەس و ئەو کەسانەش کە بەهۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە ٤٣ هەزار و ٥٣٧ کەسە.

شایەنی باسە تاوەکو ئێستا ١٨٥ هەزار و ٢٤١ کەس بەتەواوی چاکبووەتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×