له‌ عێراق سزایەکی توند بۆ ئەو تیمە پزیشکییەی تەرمی مردویەکی کۆرۆنایان داوەتەوە کەسوکارەکەی ده‌رده‌كرێت
  2020-04-01       1238       

ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگاری دیوانیە زهێر شەعلان وتی، ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە رادەسپێرێت بۆ لێکۆڵینەوەی لە سەرپێچی ئەو تیمە پزیشکییەی تەرمی مردوویەکیان داوەتەوە کەسوکارەکەی کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدابوو.

ئاوێنه‌: لە راگەیەنراوێکدا شەعلان وتیشی، ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوەم راسپاردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە دەرهەق بەم تاقمە پزیشکییە بکەن کە لە ماوەی رابردوو تەرمی کەسێکیان داوەتەوە کەسوکارەکەی، ئەو کەسە توشبوویەکی ڤأیرۆسی کۆرۆنا بوو، پێشتر شێرپەنجەی سییەکانی هەبووە، ئەم تیمە بەبێ ئەوەی چاوەڕێی ئەنجامی تاقیگەی تایبەت بەم نەخۆشە بکەن ئەم کارەیان کردوە.

باسی لەوەش کرد، توندترین سزای یاسایی دەرهەق هەر کەسێک دەگیرێتەبەر، لە کارە نیشتمانییەکەی و شەرعییەکەی کەمتەرخەم بێت و زیان بە ژیانی هاوڵاتیان بگەیەنێت.

شەعلان ئەوەی خستەروو، شانەی قەیرانەکان بڕیاریدا ٦٠ کەس لەوانەی نزیکی کەسە مردووەکە بوون لە دەوروپشتی بوون هەر لە پزیشکان و پەرستاران و کەسوکار و ئەوانەی دەستیان بەرکەوتووە کەرەنتین بکرێن، هەروەها ناوچەی نیشتەجێی مردوەکە جیا دەکرێتەوە و کەرەنتین دەکرێن و پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی ناوچەکەش بەردەوام دەبێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×