سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا "تا"كەی بەرزە
  2020-04-03       17245       

بۆریس جونسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، كە توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، رایگەیاند: وێڕای ئەوەی ماوەی حەوت رۆژە خۆی كەرەنتینە كردوە، بەڵام هێشتا تاكەی بەرزە بۆیە لە كەرەنتینەدا دەمێنێتەوە.

ئاوێنە: هەینی رابردو، بۆریس جۆنسن ئەنجامی پكشنینەكەی خۆی ئاشكراكردو وتی: ئەنجامەكە دەریخستوە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنام بۆیە خۆم كەرەنتینە دەكەم.

بەگوێرەی كەناڵی بی بی سی بەریتانی، بڕیار بوە ئەمڕۆ، دوای حەوت رۆژ، كۆتایی بە كەرەنتینەكردنی جۆنسن بێت.

بەڵام سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا لە تویتەر رایگەیاند"وێڕای ئەوەی هەست بە باشبون دەكەم و ماوەی حەوت رۆژە لە كەرەنتینەدام، بەڵام هێشتا هەست بە یەكێك لە نیشانە سوكەكانی نەخۆشییەكە دەكەم. هێشتا تاكەم بەرزەو بەگوێرەی رێنماییەكانی حكومەت، دەبێت بەردەوام بم لە خۆكەرەنتینەكردن تا ئەو نیشانەیە كۆتایی دێت."

بەڵام جەختیشی كردۆتەوە كە لە كەرەنتینەكەیدا بەردەوام دەبێت لەسەر كارە حكومییەكانی بۆ زاڵبون بەسەر كۆرۆنادا.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا داوای لە هاوڵاتیان كردوە لەماڵەكانیان نەچنە دەرەوە و پابەندبن بە رێنماییەكانی حكومەتەوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×