2020-04-03   350     
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار توشبوی نوێ به‌ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لەشاری ھەولێر ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌دا هاتووه، لەبەردەوامی پشکنینەکان‌و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، چوار توشبوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری ھەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێك‌و سێ منداڵن کە هەمویان بەرکەوتەی توشبویه‌کی پرسەیەکی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندبو كه لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٠٤٠) پشکنین ئەنجامدراوە، (٨٢٩) هەولێر، (١٢٢) سلێمانی، (٨٩) دهۆك. دەرەنجام (١٤) توشبوی نوێ تۆمارکرا.