شێخ جەعفەر: داعش لەجاران بەهێز ترە
  2020-04-09       579       

جێگری سەرۆکی هەرێم جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کرد لەسنوری ناحیەی کوڵەجۆ ئەویش دوای پەلامەرەکەی دوشەوی ڕابردو کە تیادا دو پێشمەرگە شەهیدبون،

ئاوێنه‌ - ئه‌یاد محمه‌د: سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکەی جێگری سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند:"سەردانەکەمان بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی پێشمەرگەکانمان بوە و چارەسەرکردنی کەم و کورتیەکان و داواکاریەکانیان لەم سنورەدا".

وتیشی: "داعش ڕاستە شکستێکی گەورەی بەسەرهات،  بەڵام پاشماوه‌كانی دوبارە خۆی ڕێکخستوەتەوە و بەهێزە وە ئێستا لەساحەکەدایە، تاکتیکی خۆی و فەنی شەڕی گۆڕیوە، لەشەڕی پەلاماردانەوە بۆ شەڕی پارتی زانی، لەهەمان کاتدا توانیانە لەشاخی حەمرین و توێنێل و جێگاکانی خۆیان بەهێزبکەن"

جێگری سەرۆکی هەرێم هێمای بۆئەوەشکرد: "داعش ئەمڕۆ لەجاران بەهێزترە، بۆشاییەکی ئەمنی هەیە کە کەوتوەتە نێوان ئێمەو عێراقیەکانەوە، نه‌ ئێمە سەیتەرەمان هەیە بەسەریاندا نەعێراقیەکان، بۆشاییەکی تر هەیە کاتی خۆی ئەوجێگانە هێزی پێشمەرگەی تێدابو پێش ئەوەی پاشەکشەبکات، پێشمەرگە توانیبوی بەوهێزە کەمەوە بەو ئیمکانیاتەوە ئەمنیەتی ئەوناوچانە بپارێزن، بەڵام بەداخەوە ئێستا عێراق بەو هێزو ئیمکانیاتەوە نەیانتوانیەوە ئەو بۆشاییە ئەمنیە پڕبکەنەوە"

سەبارەت بەچارەسەرکردنی ئەو بۆشاییەئەمنیە لەسنورکەدا جەعفەر شێخ مستەفا ڕایگەیاند " هەوڵی زۆردراوە لەگەڵ هێزە عێراقیەکان و جەیشی عێراقدا هەماهەنگ و تەنسیقمان هەبێت هێزی هاوبەشمان هەبێت ، بەداخەوە هەموجارێ لەکۆبونەوەیە بۆکۆبونەوەیەتر عێراقیەکان پاشەکشەی تێدا دەکەن هەتائێستا نەهاتونەتە پێشەوە وەکو پێویست"

لەهەشت مانگی ڕابردودا چەکدارانی داعش چەندین جار پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیاندا وە بەو هۆیەشەوە چەندین پێشمەرگەو ئاسایش شەهید بون، هەتاوەکو ئێستاش نەتوانراوە چارەسەرێک بۆئەو بۆشاییە ئەمنیە بدۆزرێتەوە وەک بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە ئاماژەی پێدەکەن لەنێوان هێزە عێراقیەکان و هێزی پێشمەرگەدا لەو سنورەدا هەیە،  بەپێی زانیاریەکانی ئاوێنە هەرئەمڕۆ لەگوندی ئیسڵاحی سەربەناحیەی جەلەولا بۆمبێک  بەتراکتۆرێکدا تەقیوەتەوە بەوهۆیەوە دوکەس شەهیدبون، کەبەمەبستی  کشتوکاڵ کردن ویستبویان بچنە نێو کێڵگەکانیان.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×