قائیمقامی چەمچەماڵ رونكردنەوە لەسەر راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی دەدات
  2020-04-10       623       

قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند: ئەو چوار توشبوەی كۆرۆنا كە شەوی رابردو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هەرچواریان دانیشتوی چەمچەماڵن، تەنها دوانیان لە چەمچەماڵن.

ئاوێنە: شەوی رابردو وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا چوار توشبوی نوێی كۆرۆنای راگەیاندو وتی: هەر چوار حاڵەتەكە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن.

بەڵام رمك رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: تەنها دوان لەو چوار حاڵەتەی توشبوی كۆرۆنا  لە چەمچەماڵن كە شەوی رابردو لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە راگەیەندران.

قائیمقامی چەمچەماڵ وتویەتی"دووان لە حاڵەتەکان نوێن و دانیشتوی سنوری چەمچەماڵن و بەرکەوتەی توشبوانی پرسەکەی چەمچەماڵن، یەکێک لە حاڵەتەکان دانیشتوی سلێمانیە لە گەڕەکی قولەرەیسی و توشبووی چوارەمیش لە ماوەی پێشودا تۆمارکراوە و لەسلێمانی پشکنینی بۆ کراوە و داخلکراوە ، بۆیە ڕایدەگەیەنین ئێمە لە چەمچەماڵ دوو توشبووی نوێمان هەیە."

دەقی رونكردنەوەكە...

ڕونکردنەوە

تەنها دووان لە حاڵەتەکان لە چەمچەماڵن

سەبارەت بەو چوار حاڵەتەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئەم شەو ۹/ ٤/ ۲۰۲۰ لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە ڕاگەیەنراو و ئاماژە بەوەکرا کە دانیشتوی سنوری قەزای چەمچەماڵن ، ئێمە ڕای دەگەیەنین کە دووان لە حاڵەتەکان نوێن و دانیشتوی سنوری چەمچەماڵن و بەرکەوتەی توشبوانی پرسەکەی چەمچەماڵن، یەکێک لە حاڵەتەکان دانیشتوی سلێمانیە لە گەڕەکی قولەرەیسی و توشبووی چوارەمیش لە ماوەی پێشودا تۆمارکراوە و لەسلێمانی پشکنینی بۆ کراوە و داخلکراوە ، بۆیە ڕایدەگەیەنین ئێمە لە چەمچەماڵ دوو توشبووی نوێمان هەیە .

رمك رمضان قادر
قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ
سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا /چەمچەماڵ
۹ /٤ / ۲۰۲۰

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×