كرێكارێكی كورد بەهۆی تەزوی كارەباوە گیان لەدەستدەدات
  2019-03-14       191       

لەشاری سەلاسی باوەجانی كرێكارێكی كورد بەهۆی تەزوی كارەباوە دوای مانەوەی یەك هەفتە لەژێر چاودێری پزیشكی لەنەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.


ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا كرێكارێكی شاری سنە بەناوی "حامید قادری" لەكاتی كاركردنی لەبینایەكی تەواو نەكراوە لەشاری سەلاسی باوەجانی تەزوی كارەبای بەردەكەوێت‌و بەهۆیەوە بەسەختی بریندار دەبێت، پاش مانەوەشی بۆ ماوەی یەك هەفتە لەنەخۆشخانەی شاری سنە دواجار گیان لەدەست دەدات.


ئەو كرێكارە كوردەی خەڵكی شاری سنە بۆ دەستكەوتنی كار‌و دابینكردنی بژێوی دەچێتە شاری سەلاسی باوەجانی‌و لەوێ‌ كاری جۆشكاری "لەحیم" ی كردوە.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×