ئایا ڤایرۆسی کۆرۆنا باڵانسی هێز لەنێوان ئەمەریکاو چین دەگۆڕێت؟
  2020-04-28       1124       

نوسینی: جۆزێف ساموێل نی
وەرگێڕان: سەفەر محمد ساڵح


دەبێت بە گومانەوە لەو هاوکێشەیە بڕوانین کەئەم پەتایە هەموو شتێک دەگۆڕێت،چین ناتوانێت سوودمەندبێت‌و ئەمەریکا بەباڵادەستی جیهان دەمێنێتەوە.


چۆن ڤایرۆسی کۆرۆنا گۆڕانکاری جیۆسیاسی درووست دەکات؟ هەندێ لە چاودێران پێشبینی کۆتایی هاتنی سەردەمی جیهانگیری دەکەن کەلەساڵی ۱۹٤٥ وەلەژێر سەرکردایەتی ئەمەریکا لەگەشەسەندندایە. هەندێکی تر بەخاڵی وەچەرخانی دەبینن کە چین بەسەر ئەمەریکادا سەردەکەوێت وەک زلهێزی جیهان.بەڵام پێوویستە بەئاگابین لەوەی هۆکارەگەورەکان دەرەنجامی گەورەی دەبێت. بۆنموونە پەتای ئەنفلۆنزای ساڵی ۱۹۱٨-۱۹۱۹ لەجەنگی یەکەمی جیهانی زیاترخەڵکی کوشت، هێشتا بەردەوامی گۆڕانکاریە جیهانیەکان لە دوو(دە)یەی دواتر بەهۆی جەنگەووە بوو،نەک پەتاو نەخۆشی.

جیهانگیری یان هاوبەندی نێوان کیشووەرەکان،لەئەنجامی گۆڕانکاری لەتەکنەلۆژیای گواستنەووەو پەیووەندیەکان درووست بوو،پێناچێت بووەستێنرێت.هەندێ لەلایەنەکانی ئابووری جیهانگیری لەوانە بازرگانی کەمدەبێتەووە بەڵام  لایەنی دارایی کەمتر. هەروەها لەکاتێکدا کەئابووری جیهانگیری لەژێر کاریگەری یاساکانی حکومەتەکانە،بەڵام دیوەکەیتری وەک پەتا و گۆڕانی کەش وهەوا زیاتر لەژێر یاساکانی بایۆلۆجی وفیزیادان.دیوارەکان، چەکەکان وگومرگەکان ناتوانن بەربەتێپەڕینی کاریگەریەکانیان بگرن،هەرچەندە بەردەوامی وسستی ئابووری کەمیاندەکاتەووە.
ئەم سەدەیە لەماوەی دوو (دە)یەدا، سێ قەیرانی بەخۆوە بینیووە، هێرشەتیرۆرستیەکانی (یانزەی سێپتێمبەر) خەڵکێکی زۆری نەکوشت،بەڵام وەک جوجیتسو(زۆرامبازی یابانی) `تیرۆریزم یاریەکە کەیاریزانەبچوکترەکەدەتوانێت ترس بەکاربهێنێت بەدانانی کاریگەریەکی نەگونجاو لەئەجێندای نەیارەکەیدا.
سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەئەنجامی هەڵبژاردنی شەڕ خراپ شێوا کەبووە هۆی شەڕە درێژەکانی ئەفغانستان و عێراق.

دووەم شۆک،قەیرانی ئابووری ساڵی ۲۰۰٨ بوو،بووەهۆی پاشەکشەیەکی گەورەو پۆپۆلیزم لەوڵاتەدیمۆکراسیەکانی ڕۆژئاواو بەهێزبوونی بزووتنەوەئۆتۆکراتیەکان لەهەندێ وڵاتدا.هەوڵە گەورەوخێراوسەرکەوتووەکەی چین بەرامبەر خەمساردی ڕۆژئاوا وایکرد زۆرێک پێشبینی ئەوەبکەن چین نزیک بێت لەوەی ڕابەرایەتی ئابووری جیهان بگرێتەدەست.
هەروەها هەوڵەبەراییەکان بۆڕووبەڕووبونەوەی سێیەم قەیرانی سەدە(ڤایرۆسی کۆرۆنا)،ئاڕاستەیەکی هەڵەی وەرگرت. هەردوو سەرۆکی ئەمەریکاوچین سەرەتا نکوڵیان لێکردو زانیاری هەڵەیان بڵاوکردەووە. شاردنەوەوفەرامۆشکردنی پەتاکە کاتێکی گرنگیان بەفیڕۆدا بۆ تێستکردن و دابڕانی تووشبوان، هەروەها بۆ دەرفەتی هاوکاری نێودەوڵەتیش.لەجیان ئەوە دوای سەپاندنی ڕێوشوێنی توندو قەدەغەی هاتووچۆ، دوو گەورەترین زلهێزی جیهان کەوتنەشەڕی پڕوپاگەندە.

چین سەرزەنشتی هێزێکی ئەمریکی دەکردلە (وهان) بەبوونی ڤایرۆسەکە و (دۆناڵد ترەمپ)یش چەندجارێک بەڤایرۆسی (چین)ی ناوی دەبرد،یەکێتی ئەوروپا کەئابووریەکەی نزیکە لەقەبارەی ئەمەریکا ڕووبەڕووی هەڵوەشانەوەبووەتەوەو ئەم ڤایرۆسەش گوێ بە سنورو ڕەنگی نەتەوەکان نادات.

بێ توانایی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەکە، زیانێکی زۆری لە ناوبانگ و سۆفت پاوەر(هێزی نەرم، واتا هێزی وڵاتێک لەڕووی کلتوری.... هتد نەک سەربازی )ی ئەمەریکادا. چین بەپێشکەشکردنی هاریکاری، بەشێوەیەکی کارامە ئامارەکانی بۆ مەرامی سیاسی بەکارهێناو کەوتە پڕوپاگەندەکردن ئەمەش بۆئەوەی شکستی سەرەتای بۆ ڕووبەڕدبونەوەی پەتاکە بشارێتەوە. هەرچۆنێک بێت کۆششی زۆری (پەکین) بۆگەڕانەوەی هێزی نەرم(سۆفت پاوەر)ی خۆی،لەلایەن ئەوروپاوشوێنەکانی تریشەووە بەگومانەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرا، چونکە هێزی نەرم(سۆفت پاوەر) بەندە بە سەرنج ڕاکێشانەوە بەمەش باشترین پڕوپاگەندە ڕۆڵی زۆر ناگێڕێت.
لە هێزی نەرم(سۆفت پاوەر)دا، چین لە پێگەیەکی لاوازەوە دەستی پێکرد، سەرەڕای هەوڵە زۆرەکان هەرلەسەردەمی سەرۆکی پێشوو(هوجینتاو)وەوە، کەلە حەڤدەیەمین کۆنگرەی نیشتمانی لەساڵی۲۰۰۷ ئامانجی زیادکردنی هێزی نەرم(سۆفت پاوەر)ی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
پەکین بەدرووستکردنی کێشە لەناوچەجێناکۆکەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی کۆسپی زیاتر بۆخۆی درووستکردو سوورە لەسەرئەوەی بەشێوەیەکی سەرکوتکەرانە کۆنترۆڵیان بکات، کەڕێگە لەهەموو بەهرەوتوانایەک دەگرێت کەلەوڵاتانی دیموکراسی ڕێگەی بۆخۆشکراوە. جێگەی سەرسووڕمان نیەکەلە ڕاپرسیە جیهانیەکان و هەروەها لەڕانکینگی(soft power 30) چین لەڕیزبەندی خوارەوەیە، بەجۆرێک (۲۰) وڵاتی ڕیزبەندی سەرەوە لەڕیزی وڵاتانی دیموکراسین. هەروەها لە هاردپاوەر(هێزی ڕەق، واتا سەربازی)یشدا باڵانسەکە لەبەرژەوەندی ئەمەریکادایەو بەو پەتایە ناگۆڕێت.

هەردوو وڵاتی چین وئەمەریکا گورزی ئابووری گەورەیان بەرکەوت، هەروەها هاوپەیمانەکانی ئەمەریکاش لە ئەوروپاوخۆرهەڵاتی ئاسیا. پێش قەیرانەکە ڕێژەی گەشەی ئابووری چین دوو لەسەرسێی قەبارەی ئەمەریکابوو، بەڵام کەکەوتە قەیرانەکەدا ڕێژەی گەشەسەندنی زۆرخاوبۆووەو هەناردەکردنی تەواو ئیفلیج بوو. هەروەها پەکین سەرمایەیەکی زۆری لەبواری سەربازیدا خەرجکردووە،بەڵام هێشتا زۆر لەدوای ئەمەریکاوەیەو پێدەچێت وەبەرهێنانی لەبواری سەربازیدا کەمبێتەوە، لەبەرامبەردا بودجەی زیاتر بۆ بواری کەش وهەوا تەرخان بکات. لەناو ئەوقەیرانانەی تر کەلە چین دەرکەوتوون پێویستی (چین)ە بۆدابینکردنی خەرجیەکی زۆر بۆ سیستەمی تەندرووستی.
سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە،ئەمەریکا لە سوودە جیۆسیاسیەکانی بەردەوام دەبێت.

یەکەم: جوگرافی، ئەمەریکا بە زەریاو وڵاتانی دۆست دەورەدراوە، لەکاتێکدا چین کێشەی ناوچەی جێناکۆکی هەیەلەگەڵ برونی،هندستان،ئیندۆنیزیا، ژاپۆن،مالیزیا،فلیپین،تایوان وڤێتنام.
دووەم: وزە، شۆڕشی بواری غازودڵۆپاندنی نەوت(نەوتی بەردین) ئەمەریکای لە وڵاتێکی هاوردەکاری وزەوە گۆڕی بۆ وڵاتێکی هەناردەکار.
لەلایەکیترەووە چین تا ڕادەیەکی زۆر پشتی بە هاوردەردنی وزە بەستووە کەبەکەنداوی فارس وزەریای هندیدا دەگوازرێتەوەو ئەمەریکا لەو ناوجانە باڵادەستە.
هەروەها ئەمەریکا سوودی دیمۆگرافیشی هەیە:بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن (ئادیڵ هایتین) توێژەر لەزانکۆی ستانفۆردکراوە لەپانزە ساڵی داهاتوودا هێزی کاری ئەمەریکا بەڕێژەی (٥%)گەشەدەکات، لەکاتێکدا لە؟چین(۹%) پاشەکشەدەکات، ئەمەش لەئەنجامی سیاسەتی یەک منداڵ لەپێشوودا.

هەروەها جێیگەی ئاماژە پێکردنە، هێزی ئەمەریکی لەئەنجامی پێشەنگی تەکنەلۆژیەکان لەوانە بایۆتەکنەلۆژی و نانۆتەکنەلۆژی و زانیاریە تەکنەلۆژیەکان، زانکۆکانی ئەمەریکاو ڕۆژئاوا لەڕیزی پێشەوەن لەخوێندنی باڵادا. بەمجۆرە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێناچێت ببێتە خاڵی وەچەرخانی جیۆسیاسی،بەڵام کاتێک ئەمەریکا بەردەوام دەست بۆ کارتەکان دەبات،بڕیاری سیاسی هەڵە دەبێتەهۆی ئەوەی ئەوکارتانە بەلاوازی بەکاربهێنێت.لەدەستدان ودەستبەرداربوونی هاوپەیمانەکان ودام ودەزگانێودەوڵەتیەکان،یاخود بەتەواوی ڕێگەگرتن لە کۆچبەران،دەشێ یەکێک بن لە بڕیارە هەڵەکان. ماوەیەکی زۆربەر لەم قەیرانە کاتێک پرسیارم لەسەرۆک وەزیرانی پێشووی سەنگافورە(لی کوان یو)کرد کەبۆچی لەوباوەڕەدانیە چین بتوانێت لەماوەیەکی نزیکدا ئەمەریکا وەک زلهێزی جیهان تێپەڕێنێت، ئاماژەی بەهۆکارێکدا کەئەمەریکا توانای سوودوەرگرتنی هەیەلەهەموو بەهرەولایەنەکان لەتەواوی جیهانداو دووبارە بەشێوەیەکی فرەجۆروداهێنەرانە تێکەڵکێشیان بکاتەووە.لەبەرامبەردا هەرجۆرە کرانەوەیەک بەڕووی ڕەگەزی نەتەوەیی(هان) بۆ (چین)مەحاڵە.بەڵام ئەگەر پاپولیزم والەئەمەریکابکات کارتەگرنگەکان وەک هاوپەیمانەکان،دام ودەزگانێودەوڵەتیەکان وکرانەوەکەی بسوتێنێت ئەوکاتە (لی کوان یو)دەکەوێتەهەڵەووە. سەرەڕای ئەمەش،پێویستە ئیدارەی نوێی ئەمەریکا هەمان ڕێبازی سەرۆکەسەرکەوتوەکانی پاش ساڵی ۱۹٤٥ بگرێتەبەر. لەکتێبەکەم(Do morals matter?presidents and foreign policy from FDR to Trupm )ئاماژەم بەوەداوە کەئەمەریکا دەتوانێت پڕۆگرامێکی هاوکاری گەورە بۆ (ڤایرۆسی کۆرۆنا)بخاتەگەڕ،هاوشێوەی پلانەکەی مارشاڵ(Marshal plan) لەبواری دەرمان. وەک وەزیری پێشوتری ئەمەریکا (هێنری کیسنجەر )لەوتارێکی تازەی دا وتی پێویستە سەرۆکەکان ڕێگایەکی هەماهەنگی هەڵبژێرن بۆ دووبارە سەقامگیری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی .لەجیاتی پڕوپاگەندەکردن دژی یەکتری، سەرۆکەکان دەبێت دەسەڵات لەگەڵ یەکتری بەکار بهێنن وەک لەوەی بیسە پێنن بەسەر یەکتری داو جوارچێوەیەکی دولایەنەو هەمە لایەنە بۆ فراوانکردنی هاریکاری دابمەزرێنن .وڵاتە دەوڵەمەندەکان دەبێت ئەوە بزانن سەرهەڵدانەوەی شەپۆلی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەووڵاتە هەژارەکان دەبێت و توانای مامەڵە کردنیان لەگەڵی سنوردار دەبێت و ئەگەر لەپەتای وەرزیدا دووبارە دەربکەوێتەوە هەموو لایەک زەرەر مەند دەبن .وەک ساڵی ١٩١٨ کاتێک شەپۆلی دووەمی پەتایەکە خەڵکی زیاتر کوشت وەک لە یەکەم .ئەمەریکا پێویستە بۆ بەرژەوەندی خۆی و هۆکاری مرۆی سەرۆکایەتی (گروپی ٢٠ )بکات و بەشداریەکی سەرەکی هەبێت و پارە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببەخشێت،ئەمەش بەڕووی هەموو وڵاتانداکراوەبێت. ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا سیاسەتی فراوانکردنی هاریکاری و(سۆفت پاوەر)هەڵبژێرێت،هەندێ لایەنی پۆزەتیڤ دەربارەی پەتایەکە دەردەکەوێت، ئەویش گرتنەبەری ڕێبازی جیۆسیاسیە بۆ جیهانێکی باشتر. ئەگەر ئەمەریکا لەسەر ڕێبازی ئێستای بەردەوام بێت، هەرچۆنێک بێت ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو پۆپۆلیزم ونەتەوەپەرستی وستەمگەرایی دەبات، بەڵام هێشتازۆر زووە پێشبینی وەچەرخانی جیۆسیاسی بکەین کەسەرکردایەتی هێز لەنێوان ئەمەریکاو چین بگۆڕێت.

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×