له‌ سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریكرا
  2020-05-13       5769       

سعودیە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ دیاری دەكات و ئاشكرای دەكات، كە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژە.

ئاوێنه‌: بەپێی ڕۆژمێری (كۆچی) كە سعودیە كاری پێ‌ دەكات، ڕۆژی 24ی ئەم مانگە، كە دەكاتە ڕۆژی یەك شەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال-ی كۆچی و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

بەپێی ڕۆژمێرەكە، ڕۆژی 24ی نیسان یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان بووە و ڕۆژی 17ی ڕەمەزان هاوكات بووە لەگەڵ یادی شەڕی (بەدر) و شەوی 26 لەسەر 27ی ڕەمەزان، كە هاوكاتە لەگەڵ شەوی 19 لەسەر 20ی ئایار دەبێتە شەوی 27ی ڕەمەزان و شەوی قەدر.

هاوكات بەپێی نەخشەی مانگە دەستكردەكان، كە سعودیە بڵاویكردۆتەوە، لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 22ی ئایار مانگ لە وڵاتانی ئاسیا و توركیا و بەشێكی وڵاتانی عەرەبی وەكو سعودیە و عیراق و كوەیت و سوریا و یەمەن و قەتەر و ئیمارات نابینرێت، بەڵام لە بەشێكی دیكەی وڵاتانی عەرەبی وەك میسر و جەزائیر و لیبیا و تونس دەبینرێت.

هەر بەپێی نەخشەكە، سعودیە ڕۆژی شەممە 23ی ئایار وەك تەواوكاری مانگی ڕەمەزان دیاری كردووە و ڕۆژی یەك شەممە 24ی ئایاری وەك یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال و جەژنی ڕەمەزان دیاری كردووە، بەڵام ئەوەش بەپێی كات و لیژنەكانی بینینی مانگ ئەگەری گۆڕانكاری هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×