نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆمارکرد
  2020-05-18       380       
ئەمڕۆ دوو شەممە ١٨ ی ئایاری ٢٠٢٠ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهان بە ٣٣دۆلار و ٥٩ سەنتە.

ئاوێنە: هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی، لە بازاڕەکانی جیهان بە ٣٠ دۆلار و ٧٦ سەنتە.

مانگێک زیاترە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام بەرز و نزمی دەکات، بەڵام لەدوای رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بە مەبەستی بەرزبونەوەی نرخەکەی تاڕادەیەک نرخەکە بەرزبوەتەوە و جێگیر بووە.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×