2020-05-20   536     
وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه كه ئاستی پابه‌ندبوونی هاوڵاتیان به رێككاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه و داوایه‌كی به‌په‌له‌شی ئاراسته‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵیی به‌غدا كرد بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.
ئاوێنه: سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم بڵاویكرده‌وه كه سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم پێی راگه‌یاندووه ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا، جێگه‌ی نیگه‌رانییه و هه‌رچه‌نده ره‌چاوی خراپیی گوزه‌رانی هاوڵاتیانیش ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌نیازن رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی توندتر بكه‌نه‌وه تا بارودۆخه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنن.
سامان به‌رزنجی راشیگه‌یاندوه كه له‌ئێستادا قه‌ده‌فه‌ی ناوچه‌یی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت له‌به‌ر بژێویی هاوڵاتیان، قه‌ده‌غه‌ی سه‌رتاسه‌ری رابگه‌یه‌نن.
هه‌ر له‌و لێدوانه‌یدا، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم داوایه‌كی به‌په‌له‌شی له حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق كردووه به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا هاوكاریی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دا بكات.