2020-05-20   454     
ژووری ئۆپەراسیۆنی روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە عێراق، تۆمارکردنی ٢ حاڵەتی کۆرۆنای لە قەزای دوزخورماتوو لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین راگەیاند.
ئاوێنه: جەماڵ کەعبی، وتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆن رایگەیاند کە دوو کەس لە ناوەندی قەزای دوزخورماتوو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) بوون.
بەپێی روونکردنەوەی کەعبی هەردوو کەسەکە لە رەگەزی نێرن و تەمەنیان ٢٢ ساڵە.