هاوڵاتیانی چەند گوندێكی سنوری جەلەولا داوای پاراستنی گیانیان لە پەلامارەكانی داعش دەكەن
  2020-06-05       580       

دژی هێرشە بەردەوامەکانی داعش بۆ سەر گوندەکانیان و داوای پاراستنی گیانیان، دانیشتوانی گوندی "ئیسڵاح" و گوندەکانی دیکەی ناوچەکە، دەستیان بە خۆپیشاندان کردو ڕێگای کەلار ـ جەلەولایان داخست.

ئاوێنە: سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ناوچەی "شێخ باوە"ی سەر بە ناحیەی جەلەولا لە قەزای خانەقین، دانیشتوانی گوندی ئیسڵاح و گوندەکانی دیکەی ناوچەکە دەستیان بە خۆپیشاندان دژبە كردەوەكانی ئەم دواییەی چەكدارانی داعش لەسنورەكە، دەستیپێکرد.

خۆپیشاندەران، بە بەرزکردنەوەی دەیان دروشمی جۆراوجۆر، کە هەمویان داوا لە حكومەتی عێراق دەكەن گیانیان بپارێزێت لە مەترسی هێرشە بەردەوامەكانی چەكدارانی داعش، رژانە سەر شەقامەکانی شێخ باوه.

خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی کەلارـجەلەولایان بە دانانی بەرد و بلۆک و تایەسوتاندن داخست، هەرەوەها خێمەیان دەڵێن "پێویستە بەرپرسەکانی ناوچەکە بەدەم داواکانمانەوە بێن و بەزوترین کات وەڵاممان بدرێتەوه".

ئەم خۆپیشاندانە، دوای کوشتنی سێ براو باوکێک دێت، که دوێنێ پێنجشەمە بەدەستی چەكدارانی داعش له گوندی ئیسڵاح کوژران.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×