2019-04-05   1044     
له‌دو روداوی جیاوازدا، منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵ له‌هه‌ڵه‌بجه‌و پیاوێكی تەمەن 47 ساڵ له‌هه‌ولێر ده‌كوژرێن.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان، به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولله‌ی وێڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
منداڵه‌كه ناوی (به‌یاد تاهیر قادره)و قوتابی پۆلی چواره‌مه له‌قوتابخانه‌ی (شنروێی بنه‌ڕه‌تی) له‌هه‌ڵه‌بجه.
له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه رائید به‌رزان عوسمان، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند، ته‌رمی منداڵه‌كه رەوانەی پزیشکی دادی كراوه‌و تیمی بنکەی پولیسی شەهید سه‌رکارو بەڵگەو تاوان لێکۆڵینەوەیان لەروداوەکە دەستپێکردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند "کاتژمێر 5:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێکی دەمامکدار بەچەکی جۆری کڵاشینکۆڤ دەستڕێژی گوللەی لەدوکاندارێک كردوه‌و دەستبەجێ دوكانداره‌كه گیانی لەدەستداوه.
وتیشی، "ئەو کەسەی دەستڕێژی گوللەی لەو دوکاندارە کردووە رایکردووە، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیەو تا ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە".
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (غەریب حوسێن عوسمان)ەو لەشەقامی 40 مەتری هەولێر دوکانی گیادەرمانی هەبووەو تەمەنی 47 ساڵ بووە.