محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
داوا له حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه له‌به‌رامبه‌ر به تیرۆریست ناساندنی
سوپای پاسداران له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌رۆژئاوای
ئاسیا له‌ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه بخرێنه لیستی تیرۆره‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی ئاژانسی فارس نیوز، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف،
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌نامه‌یه‌كدا بۆ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، پێشنیاری كردوه "له‌سه‌ر بنه‌مای "یاسای
روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و كرده‌وه سه‌ركێش و تیرۆریستییه‌كانی
ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا" هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی
رۆژئاوای ئاسیا كه به "سه‌نتكۆم (فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا) ناسراوه"،
له‌روانگه‌ی كۆماریی ئیسلامی ئێرانه‌وه بخاته لیستی تیرۆره‌وه."
ئه‌و پێشنیاره‌ی زه‌ریف بۆ رۆحانی چه‌ند خوله‌كێك دوای
ئه‌وه دێت كه كۆشكی سپی له‌زاری دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
رایگه‌یاند "ئیداره‌ی ئه‌مریكا، سوپای پاسدارانی ئیران وه‌ك رێكخراوێكی
تیرۆریستی بیانی پۆلێن ده‌كات ئه‌وه‌ش بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته تیرۆریستییه
جیهانییه‌ی كه ئێران پێی هه‌ڵده‌ستێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌و هه‌نگاوه
بێ پێشینه‌یه ده‌نێت وه‌ك به‌شێك له‌و هه‌وڵه فراوانه‌ی كه هه‌یه بۆ دژایه‌تی ئه‌و
تیرۆره‌ی كه ئێران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پشتیوانی ده‌كات."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌كه ده‌بێته
هۆی زیادكردنی گوشاره داراییه‌كان و گۆشه‌گیركردنی ئێران و بێبه‌شكردنی رژێمه‌كه‌ی
له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ چالاكییه تیرۆریستییه‌كانی."