سلێمانی مامۆستایانی وانەبێژ گرد دەبنەوە
  2019-04-21       590       

بەمەبەستی دامەزراندن ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گرد دەبنەوە، ئاماژەبەوەش دەكەن بەشێكیان ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە وانەبێژن بەبێ‌ ‌وەوەی دامەزرابن.


ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمرۆ "یەك شەممە" بەشێك لەمامۆستایانی وانبێژ لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی گرد بونەوە، داوا لەحكومەتیش دەكەكەن كە دەرفەتی دامەزراندیان پێ رەوا ببینێت، پێشیان وایە دوای كۆتایی هاتنی قەیرانەكان‌و ئاسایی بونەوەی دۆخەكە هیچ بیانویەك نابینن تا دانەمەزرێن.


هەرئەمرۆ لەدەڤەری گەرمیانیش بۆ هەمان مەبەست مامۆستایانی وانەبێژ گرد بونەوە، لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیاندا نزیکەی 300 کەس بەوانەبێژ دانراون، لەئێستادا داوای دامەزراندن لەحکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بەمافی خۆیانی دەزانن دابمەزرێن.




 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×