گۆڕان: له‌گه‌ڵ پارتی له‌گفتوگۆداین بۆ گه‌یشتن به‌ قۆناغی كۆتایی پێكهێنانی حكومه‌ت
  2019-04-21       1432       

ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پێکهێنانی حکومەت لە بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ئەوان لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆداندان بۆ گەیشتن بە قۆناغی كۆتایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.

ئاوێنه‌: دانا عەبدولکەریم، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی ره‌سمی پارتی، وتی"پابەندین بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ پارتی ئیمزامان کردوه‌، ئێستاش گۆڕان لەگەڵ پارتی لە دانوستانی بەردەوامدایە بۆ گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی پێکهێنانی کابینەی حکومەت."

لەبارەی کاتی ڕاگەیاندنی کۆتاییی پێکهێنانی حکومەتەوە وتی"لێکتێگەیشتنێکی باش لە نێوان گۆڕان و پارتیدا هەیە و لەو باوەڕەدام تا مانگێکی تر کابینەی حكومه‌ت پێکبهێنرێت."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×