وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا، شۆن رۆبەتسۆن رایدەگەیەنێت زانیاریمان هەیە لەسەر گرتە ڤیدیۆییەكەی ئەبوبەكر بەغدادی، ئاماژەبەوەش دەكات بۆ دەرخستنی راستی‌و دروستی تۆمارە ڤیدیۆییەكە لێكۆڵینەوە دەكەن.
ئاوێنە: دوای بڵاو بونەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆیی ئەبوبەكر بەغدادی، خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق‌و شام ناسراو بە داعش، شۆن رۆبەتسۆن، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا رایدەگەیەنێت ئەوان ئاگاداری تۆمارە ڤیدیۆییەكەن‌و لێكۆڵینەوەش بۆ دەرخستنی راستییەكان دەست پێ دەكەن.
باس لەوەش دەكات زیانێكی زۆر بە داعش گەیشتوە لەهەردو وڵاتی عێراق‌و سوریا، بەشی زۆری سەركردەكانی ئەو رێكخراوە لەناوچون.
له‌دوای 2014ه‌وه، رێكخراوی داعش بۆ یه‌كه‌مجار په‌یامێكی ڤیدیۆیی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعشی بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ناوبراو دوای نزیكه‌ی پێنج ساڵ داده‌نرێت.
تۆڕی فورقان-ی سه‌ر به رێكخراوی داعش په‌یامێكی ڤیدیۆیی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بڵاوكرده‌وه كه ماوه‌كه‌ی 18 خوله‌كه.
له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به ریشێكی درێژی سپی كه له‌ژێره‌وه خه‌نه‌ی لێدراوه ده‌ركه‌وتوه و پارچه‌په‌ڕۆیه‌كی ره‌شی داوه به‌سه‌ریدا و سێ كه‌سی به‌ده‌وره‌وه‌یه كه ده‌موچاویان داپۆشراوه.
به‌غدادی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه شه‌ڕی باغۆز له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زور له سوریا كۆتایی هات.
وتویه‌تی "شەڕی ئیسلام لە دژی خاچپەرستان شەڕێکی درێژە، شەڕی باغۆز کۆتاییهات".
به‌پێی رۆیته‌رز له ڤیدیۆكه‌دا نوسینێك ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه بۆ رێكه‌وتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه كه كاتێكی پێشتر ئه‌م مانگه‌یه به‌ڵام ناتوانرێت به وردی پشتڕاست بكرێته‌وه.