هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە
  2019-05-02       903       

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لەئێستادا نۆژەنكردنەوە‌و كاركردنی تیمەكانی شارەوانی لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەستیپێكردوە.

 

ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەپەیجی فەرمی ترافیك ئێف ئێم ئاگادارییەكی بڵاو كردوەتەوە كە تێیدا هاتوە "هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، له‌ئێستادا به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌، به‌شێكی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌نێوان (گه‌ڕه‌كی چوارچرا نزیك ڕۆنی ئاسیا به‌ره‌و ناوچه‌ی پیشه‌سازی) هه‌روه‌ها به‌رده‌م (به‌نزینخانه‌ی بینایی به‌ره‌و ئاڵتون) به‌ربه‌ستكراون، داوا له‌شۆفێران ده‌كرێت ڕێگه‌ حزمه‌تگوزارییه‌كان به‌كاربهێنن".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×