ڤیدیۆ..فڕۆكه‌یه‌ك له‌مۆسكۆ به‌ 78 سه‌رنشینه‌وه‌ گڕی گرت
  2019-05-05       612       

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ فڕۆكه‌یه‌كی روسی به‌ 78 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی مۆسكۆی پایته‌خت له‌كاتی هه‌وڵی نیشتنه‌وه‌یدا گڕی گرت و به‌و هۆیه‌وه‌ 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ دوانیان منداڵن و چه‌ند سه‌رنشینێكی دیكه‌ش بریندار بون.

ئاوێنه‌: به‌پێی میدیاكانی روسیا، فڕۆكه‌كه‌ له‌جۆری "سوخۆی سوپه‌رجیت-100"یه‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شیریمیتیڤۆ-ی مۆسكۆ به‌ره‌و شاری مورمانسك فڕیوه‌ به‌ڵام به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای فڕینی به‌هۆی دروستبونی ئاگر له‌ یه‌كێك له‌ بزوێنه‌ره‌كانیدا ناچار بوه‌ له‌هه‌مان فڕۆكه‌خانه‌ بنیشێته‌وه‌.

 

سڤیتلانا بیترینكۆ، وته‌بێژی ره‌سمی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕوداوه‌كه‌ رایگه‌یاند تا ئه‌م ساته‌ زانراوه‌ كه‌ له‌ڕوداوه‌كه‌دا 13 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ دوانیان منداڵن.

لای خۆیشییه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روسیا هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌ڕوداوه‌كه‌دا حه‌وت كه‌س بریندار بون.

فڕۆكه‌كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "ئێرۆفلۆت"ی روسییه‌.

 

زۆرترین بینراو
چراخان رەفیق: به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ئاشكرا بكه‌م
"نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)"
هاوسه‌ری پێشوی ئاشتی هه‌ورامی: ئاشتی هه‌ورامی‌و بانده‌ مافیایه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێده‌که‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ڕو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر
ویكیلیكس: له‌(2005)ه‌وه‌، ئه‌مریكا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌ قوربانی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی
داعش ژیانی پارێزه‌ره‌که‌ی نادیه‌ موراد له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
گه‌روی هورمز، مۆته‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی ئابوری عێراق‌و كه‌نداو
وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بڵاو دەكاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×