سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا سبه‌ی(دوشه‌ممه)ی
بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژار دنی پارێزگاری نوێی پارێزگاكه‌و
جێگره‌كانی دیاری كرد.
ئاوێنه: سیدۆ چه‌تۆ حه‌سۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له نوسراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی ئه‌ندامانی
ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی كردوه، سبه‌ی دوشه‌ممه 13/5/2019ی وه‌ك دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه
بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌واو جێگره‌كانی ده‌ستنیشان كردوه.
له‌ژێر كاریگه‌ری روداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك
له 21ی ئازاری ئه‌مساڵدا له دورگه‌یه‌كی گه‌شتیاری شاری موسڵ كه تێیدا 120 كه‌س
گیانیان له‌ده‌ستدا، رۆژی 24ی هه‌مان مانگ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر داوای عادل
عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نه‌وفه‌ل عاكوب، پارێزگاری نه‌ینه‌واو هه‌ردو
جێگره‌كه‌ی له‌پۆسته‌كانیان دروخسته‌وه.