هاوپه‌یمانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی عێراقی له‌ڕیزه‌كانی خۆی ده‌ركرد و ده‌شڵێت، هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌شی له
پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن.
ئاوێنه: هاوپه‌یمانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه
رایگه‌یاند، محه‌مه‌د حه‌لبوسی و چه‌ند ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌كه‌ی، له ئه‌ندامێتی
له‌نێو ریزه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه دروخستۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌وڵیانداوه درزبخه‌نه نێو هاوپه‌یمانییه‌كه‌و
هه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بون به چوارچێوه‌و ئامانجه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی و
فراكسیۆنه‌كانی دیكه محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دوربخه‌نه‌وه‌و
كه‌سایه‌تییه‌كی په‌رله‌مانیی "هاوسه‌نگتر" بۆ پۆسته‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ن.