دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی
هه‌وڵی دانوستانی له‌گه‌ڵ ئێران دابێت. ده‌شڵێت، ئابوری ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌سه‌ر داڕوخان.
ئاوێنه: دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ
دوشه‌ممه، له‌تویتێكدا رایگه‌یاند، به‌بێ هیچ زانیارییه‌ك هه‌ندێك هه‌واڵ
بڵاوكراونه‌ته‌وه گوایه ئه‌مریكا هه‌وڵی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات، ئه‌و هه‌واڵانه
درۆن.
وتوشیه‌تی"ئێران په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كات هه‌ركاتێك
ئاماده‌بو (بۆ دانوستان)."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"له‌م ماوه‌یه‌شدا، ئابوری ئێران
به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر داڕمان- ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانییه بۆ گه‌لانی ئێران."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه شه‌وی رابردو، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
له‌تویتێكدا نوسیبوی، ئه‌گه‌ر ئێران خوازیاری جه‌نگه، ئه‌وه مانای به‌ڕه‌سمی كۆتاییهاتنییه‌تی،
هه‌رگیز جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه له‌ئه‌مریكا مه‌كه‌ن.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌وه‌ڵامی ئه‌و
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ترامپ-دا رایگه‌یاندبو"ئێرانییه‌كان هه‌زاران ساڵه سه‌ربه‌رزانه
به‌رگریان كردوه‌و له‌كاتێكدا ده‌ستدرێژیكاران له‌ناوچون. تیرۆری ئابوری و هه‌ڕه‌شه‌ی
جینۆساید، كۆتایی به ئێران ناهێنێت.
وتبوشی"هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه له ئێران مه‌كه. رێزگرتنی
تاقی بكه‌ره‌وه، ئه‌مه‌یان باشتره."