كۆگایەكی گۆشت‌و جگەر دادەخرێت
  2019-06-12       1685       

 

كۆگایەكی گۆشت‌و جگەر دادەخرێت، هۆكاری داخستنەكەش دەگەرێتەوە بۆ نەشیاوی ‌و جێبەجێكردنی رێنماییەكان، ئاماژەبەوەش دەكرێت تەواوی بەرهەمەكانی بۆگەنیان كردوە.


ئاوێنە: ئاسایشی سلێمانی‌و لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی كۆگایەكی گۆشت‌و جگەر كە بەرهەمەكانی بە عەرەبانەكانی لەفە فرۆشتوە دادەخرێت ‌و دەستیش بەسەر بری زیاتر لە 40 كلیۆ لەگۆشت‌و جگەردا گرتوە.


ئاماژەبەوەش دەكرێت برێكی زۆری گۆشت‌و جگەرەكە بۆگەنیان كردوە‌و لەناو دوكانەكەش بەهۆی پیسی‌و پاكرانەگرتنیەوە كرم دروست بوە‌و هیچ مۆڵەتێكیشی نەبوە، هەر بۆیە بریاری داخشتنی دراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×