فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه)،
به‌نرینخانه‌یه‌كیان له‌ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی دهۆك-ئامێدی بۆردومان كرد.
ئاوێنه: به‌پێی ماڵپه‌ڕی رۆژنیوز، بۆردومانه‌كه كه‌مێك
پێش ئێستا بوه‌و تێیدا به‌نزینخانه‌ی ئامێدی بۆردومان كراوه كه ته‌نها 50 مه‌تر
له باره‌گای لقی 18ی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه دوره.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان شوێنی بۆردومانه‌كه
ته‌نها یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌سه‌نته‌ی ئامێدی-یه‌وه دوره.
به‌نزینخانه‌كه وێران بوه به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی ئیسماعیل
مسته‌فا، قائیمقامی قه‌زای ئامێدی بۆ روداو، بۆردومانه‌كه "هیچ زیانێكی
گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه."
بەنزینخانەکە وێران بووە، بەڵام زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.