هاتوچۆی دهۆك رایگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا له ئاكرێ دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا‌و دوی دیكه‌ش بریندار بون.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی دهۆك له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه سه‌عات 6:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سێڕیانی "خه‌لیلكان"ی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ روداوێكی هاتوچۆ له‌جۆری وه‌رگه‌ڕان رویداوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی وه‌رگه‌ڕاوه له‌جۆری پیكاپ هایلۆكس بوه و له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دوانی دیكه‌ش بریندار بون.