ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت،
ئه‌گه‌ر خانه‌واكه‌ی رازی بن، ئاماده‌ن روفاتی ئه‌حمه‌د كایا، هونه‌رمه‌ندی كوردستانی باكور بۆ توركیا
بهێننه‌وه.
ئاوێنه: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌به‌رنامه‌یه‌كی
رادیۆییدا رایگه‌یاند، له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیران بوه، له‌رێگه‌ی
وه‌زیری كولتوره‌وه ویستویه‌تی روفاتی ئه‌حمه‌د كایا بهێنێته‌وه توركیا و وتیشی"هه‌واڵمان
دایه هاوسه‌ره‌كه‌شی. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مڕۆ دیسان ده‌رفه‌تێكی له‌وشێوه‌یه هه‌بێت،
خانه‌واده‌كه‌ی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌حمه‌د كایا بۆ خاكه‌كه‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن، ئێمه
هه‌رچییه‌كمان له‌ده‌ست بێت ئه‌نجامیده‌ده‌ین. ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی
له‌وشێوه‌یه."
ئه‌و وتانه‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌چنه چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی
ئیستانبوڵه‌وه كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو، دوباره ئه‌نجام بدرێته‌وه.
به‌پێی چاودێران ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌و قسانه‌ی سه‌رنجی كورده‌كانی
ئیستانبوڵ به‌لای پارته‌كه‌یدا رابكێشێت ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كورد هۆكارێكی شكستی
كاندیدی پارته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ بون له هه‌لبژاردنه‌كه‌ی 31ی ئاداردا.
ئەحمەد کایا، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری کورد، لە شاری مەلەدیی
باکوری کوردستان لە ساڵی (1957) لەدایکبو، لە (16)ی تشرینی دوەمی ساڵی (2000) لەکاتی
خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێت لە پاریس، لە شوێنی حەوانەی خۆی کۆچیی دوایی
کرد و هەر لەوێش بەخاکسپێردرا.