"پلەكانی گەرمای باشوری كوردستان بەرز دەبنەوە"
  2019-06-24       704       

 

لێپرسراوی بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی كەشنانی‌و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بژار ئەكرەم رایدەگەیەنێت پلەكانی گەرمای باشوری كوردستان بەرز دەبنەوە، باس لەوەش دەكات پێشبینی دەكرێت لەهەندێك ناوچە پلەی گەرما لەسەروی 46 پلەی سیلیزی بێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە" بژار ئەكرەم، لێپرسراوی بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی كەشنانی‌و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەپەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتییەكەیان نوسیویەتی " لە ئەمڕۆ وە دووشەممە تاوەکو رۆژی پێنج شەممە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکات،سبەی سێ شەممە پلەکانی گەرما بە پلەیەک تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە رۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو پلەی تر بەرزتر دەبێتەوە ناوچەکانی باشووری هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای لە سەرووی 46 پلەی سیلیزی دەبێت لە ماوەی رۆژانی چوارشەممەو پێنج شەممە سەنتەری پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراوی دەگاتە 44 پلە سلێمانی 42 پلە دهۆک 42 کرکووک 46 پلە هەلەبجە 43 پلە".



راشیدەگەیەنێت رۆژی هەینی پلەكانی گەرما دەست بەنزمبونەوە دەكەن، باس لەوەش دەكات هەمان رۆژ بارستە هەوایەكی فێنك لەدەریای ناوەراستەوە رو لەناوچەكانی باشوری كوردستان دەكات پلەكانی گەرما بۆ ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×