رۆیتەرز: بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان گڕی گرت و دواتر ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا
  2019-07-03       670       

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردۆتەوە، هێڵێ نەوتی باكوری عێراق كە نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جەیهانی توركی دەگوازێتەوە بەهۆی تەقینەوەوە گڕی گرتوە بەڵام تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیویانە كۆنترۆڵی ئاگرەكە بكەن.

ئاوێنە: سەرچاوەیەكی ئەمنی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە كە دوای ئەوەی شەش بۆمبی چێنراو یەك لە دوای یەك لە گوندی "عەین جەحش"ی لەناحیەی "شورە"ی سەربە پارێزگای نەینەوا تەقیونەتەوە، هێڵی بۆری نەوتی باكوری عێراق كە نەوتی كەركوكیش بۆ بەندەری جەیهان دەگوازێتەوە گڕی گرتوە.

سەرچاوەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە كە تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانیویانە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن.

لەگەڵ ئەوەش سەرچاوەكە ئاشكرایكردوە كە لەئێستادا گواستنەوەی نەوت بەو هێڵەدا راگیراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×