بڵێسە جەبار فەرمان: وەزیرەكانی ئەم كابینەیە زۆر لاوازن
  2019-07-11       2516       

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی جیاوازی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لەگەڵ كابینەكانی پێش خۆی دەڵێت؛ وەزیرەكانی زۆر لاوازن و هەژمونی حزبی لەڕوی تەكەتول و دەستەگەرییەوە بەتەواوی بەسەریدا زاڵە.

ئاوێنە: بڵێسە جەبار فەرمان، كە هاوكات پەرلەمانتاری یەكێتییە لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك سەبارەت بە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نوسیویەتی"جیاوازی ئەم کابینەیە لە گەڵ کابینەکانی پێشوتر ئەوەیە کە وەزیرەکانی زۆر لاوازن و هەیمەنەی حزبی لەڕوی تەکەتول و دەستەگەرییەوە بەتەواوی دەستی گرتوە بەسەریداو پڕۆفیشناڵێتی و شارەزایی رەچاو نەکراوە."

وتوشیەتی"ئەم تێروانینە بۆ هەمو حزبەکانی بەشداربوی حکومەتە، نەک تەنها بۆ حزبێک."

لەو روانگەیەی خۆیەوە، بڵێسە جەبار فەرمان پێی وایە ئەركی مەسرور بارزانی، وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی هەرێم، "زۆر قورسترە لە حكومەتەكانی پێش خۆی. ئەمە بێجگە لە جیاوازییە ناوچەگەرییەكان و کێشە و قەرزە کەڵەکەبوەکانی ئەم هەرێمە. هەروەها ئەو هەمو کێشانەی کە لە ناوچەکەدا بە گشتی هەن."

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەگەڵ ئەوەش لەكۆتایی نوسینەكەیدا وتویەتی"لە ڕوانگەی پەرۆشیمەوە بۆ هەرێمەکەمان و ئەزمونەکەمان هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×