2019-07-18   827     
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ٥٠٠ سه‌رباز له ئه‌مریكاوه ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی شازاده سوڵتان بكرێت له ریازی پایته‌ختی سعودیه.
ئاوێنه: بە گوێرەی هه‌واڵێكی CNN كه پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكردوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ٥٠٠ سه‌رباز له ئه‌مریكاوه ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی شازاده سوڵتان بكرێت له ریازی پایته‌ختی سعودیه.
هاوکات به‌رپرسان ئاماژه‌یان به‌وه داوه کە له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی باشتركردنی فڕۆكه‌خانه‌كه و ئاماده‌كاری بۆ سیستمێكی پاتریۆت، له‌ئێستادا یه‌كه‌یه‌كی كه‌م و ژماره‌یه‌كی كه‌م كارمه‌ند له مه‌یدانه‌كه‌دایه.
هەروەها به‌پێی هه‌واڵه‌كه، له‌باره‌ی ناردنی سه‌ربازه‌وه بۆ سعوودیه به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به‌رپرسێك رایگه‌یاندوه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه بدرێت.
شایەنی باسە به‌پێی جێفری لویس، وته‌كانی سه‌رۆكی پرۆژه‌ی لقی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا له په‌یمانگای كاروباری نێوده‌وڵه‌تی میدڵبێری بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی دیمه‌نه‌كانی مانگی ده‌ستكردی كۆمپانیای پلانێت لابس له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا یه‌كه‌م گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و كارمه‌ندانی پشتیوانی بنكه‌ی ئاسمانیی نیشاندا.
جیگای ئاماژەیە جێفری لویس كه لێكۆڵىنه‌وه له دیمه‌نه‌كان ده‌كات، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و دیمه‌نانه كردووه كه له كۆتایی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا گیراون له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كانی دواتر و ئامادەكارییه مه‌یدانییه‌كان بەرلە جێگیركردنی یه‌كه‌كانی ئه‌مریكا.
لە لایەکی دیکەوە پاتریك شاناهان، وه‌زیری به‌رگریی پێشوی ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت، مانگی رابردوو ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه به هۆی پێشهاته‌كانی كه‌نداوه‌وه هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، به‌ڵام زانیاری نه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان ره‌وانه‌ی كام وڵات ده‌كه‌ن.