سەرلەنوێ نرخی دۆلار بەرزبووەوە
  2023-07-05       878       

جارێکی دیکە کەمیی خستنەڕووی دۆلاری نەخت بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهاکەی لە بازاڕەکانی عێراقدا.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندی عێراق بڕی ٢٣٢ ملیۆن و ٦٠٢ هەزار و ٦٧٥ دۆلاری خستەبازاڕەوە کە تەنها ٢٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزاری نەخت بوو.

بە هۆی کەمیی ڕێژەی دۆلاری نەخت لە بازاڕەکاندا، نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ ١٤٨ هەزار و ٢٠٠ دینار بەرزبووەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×