بانكی ناوەندی رێژەی خستنەڕوی دۆلاری بە كاش زیاد كرد
  2023-07-12       843       

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 231 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و رێژەی خستنەڕوی دۆلاری بەشێوەی كاش زیاد كرد و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو  گۆڕانكاری بەسەرهات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 231 ملیۆن و 329 هەزار و 202 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 48 ملیۆن و 730 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و 182 ملیۆن و 599 هەزار و 202 دۆلاریشی بەشێوەی 
حەواڵەیە.

 بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 148 هەزار و 250 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابەزیوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 150 دینار.

ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 148 هەزار و 100 دینار.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×