"ئەمڕۆ 16ی تەمموزه حکومەتی هەرێم باسی موچەی مانگی 6 ناكات"
  2023-07-16       1010       

عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، تا ئەمڕۆ 16ی تەمموز حکومەتی هەرێم بە دێڕێک باسی موچەی مانگی شەشی نەکردوە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە هۆكاری ئەو گرفتەش رایگەیاند، پێش ئەوەی عێراق هەناردەکردنی نەوتی هەرێم رابگرێت، دەبوو هەرێم لەگەڵ عێراق رێکبکەوێت. کە رایگریت، ئیدی هەرێم هیچ کارتی بەدەستەوە نەما!

وتیشی، “لە راگرتنی نەوتەوە تاوەکو ئێستا دەبوو پاڵاوتنی نەوت لە ناوخۆ و فرۆشتنی نەوتی خام بە تانکەر سەرچاوەی گەورەی داهات بێت”. پێشیوایە “هیچ شەفافیەتێک” لەبارەی داهاتی ناوخۆوە نییە.

پەرلەمانتارەكەی پێشوو دووپاتیشیدەكاتەوە، حکومەت نابێت بە موچەخۆر بڵێت حەقم نیە و مووچە ئەرکی بەغدادە، خۆ هاوڵاتییەک ناتوانێت بچێت پارە لە بەغداد وەربگرێت. ئەوە ئەرکی حکومەتی هەرێمە لە بەغداد کار بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە بکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×