بەرزبونەوەی دۆلار بەهای زێر دادەبەزێنێت
  2023-07-21       856       


ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نرخی دۆلار بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکدا بەرزبوەوە، ئەوەش دوای ئەوەی داتای ئەرێنی بۆ ڕاپۆرتی هەلی کار لە ئەمریکا نادڵنیایی نوێکردەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا بانکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود ڕادەگرێت یان نا، دوای بەرزبونەوەی چاوەڕوانکراو لە هەفتەی داهاتودا.

پێوەرەکانی دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاستی لە دوای 12ی تەمموزەوە، دوای دابەزینی لەناکاوی داواکاری هەفتانە لە ئەمریکا تۆمارکرد، ئەوەش لەکاتێکدایە جارێکی دیکە نادڵنیایی دروستکرد لەوەی ئایا بانکی فیدڕاڵی بۆ ماوەیەکی درێژتر بەردەوام دەبێت لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود یاخود نا.

بەرزبونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر زێڕ هەیە، چونکە کڕینی ئەو کاڵایە گرانتر دەکات بۆ کڕیارانی هەڵگری دراوی دیکە، هەروەها بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود کاریگەری نەرێنی لەسەر کانزا زەردەکە دەبێت، چونکە داهاتی بۆندەکان زیاد دەکات، ئەوەش تێچوی دەرفەتی خاوەندارێتی بەرز دەکاتەوە.

 ئەمڕۆ هەینی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1964 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 355 هەزار دینارە، مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 410 هەزار دینارە و یەک لیرەش بە 435 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×