نرخی دۆلار لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا زیاتر بەرزبوەوە
  2023-07-22       1100       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا لە هەرێمی كوردستان، نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر بەرزبوەوەو هاوكات بەهای تمەنی ئێرانیش لەبەرامبەر دۆلاردا دابەزی.

ئاوێنە: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە ئاوێنە دراون، لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزارو 300 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

دوای كردنەوەی بازاڕەكانی دراویش، بەهای دۆلار زیاتر بەرزبوەوەو لە ئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر بە 151 هەزارو 850 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدا كە رۆژی پێنجشەممەی رابردو لەكاتی داخستنی بازاڕی دراودا، 100 دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزارو 800 دینار مامەڵەی پێوە كرا.

هەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی دابەزی.

نرخی دراوەكانی دیكە لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا بەمشێوەیە بو:

نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار

167,000=€100

‎نرخی پاوەن بەرامبەر دینار

191,000=£100

نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار

4,840,000=100$

نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار

2610=100$

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×