بەرمیلێك نەوت لەسەرو 84 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت
  2023-07-28       788       

ماوەیەكە نرخی نەوت روی لە بەرزبونەوە كردوەو لە ئێستاشدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لەسەرو 84 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستادا یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 80 دۆلارو 15 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هۆكارەكانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەماوەی رابردودا دەگەڕێنەوە بۆ؛ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەر لە رێكخراوی ئۆپیك پڵەس، گەشەی ئابوریی ئەمریكا لە چارەكی دوەمی ئەمساڵدا، هیوای پشتیوانی حكومەتی چین لە سیاسەتی ئابوری وڵاتەكەی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×