نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-08-04       782       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەرو 85 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 81 دۆلارو 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەدوای ئەوە دێت كە سعودیەو روسیا، دوەم و سێیەم گەورەترین وڵاتانی بەرهەمهێنی جیهان، بەڵێنیاندا تاوەكو كۆتایی مانگی داهاتو، بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×