ئەمەریكا سزای بەسەر محەمەد جەواد زەریف-دا سەپاند
  2019-08-01       1596       

 دەوڵەتی ئەمەریكا، محەمەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێرانی خستە لیستی سزاكانەوەو بەمەش گەمارۆكانی سەر كۆماری ئیسلامی ئێرانی توندتر كردەوە.


ئاوێنە: رۆژی چوارشەممە، وەزارەتی دارایی ئەمەریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە محەمەد جەواد زەریف خراوەتە لیستی سزاكانی وەزارەتی داراییەوە، لەبەرئەوەی بەشێوەی ناراستەوخۆ كار بۆ رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەكاو وەك نوێنەری ئەو هەڵسوكەوت دەكات. كە پێشتر خامەنەئی رابەر سزاكانی ئەمەریكای بەسەردا سەپێنراوە.


بەپێی ئەم بڕیارە هەمو جۆرە چالاکییەکی دارایی‌و پشتیوانی دارایی لەمحەمەد جەواد زەریف قەدەغە دەکرێت.


زەریف لەكاردانەوەیدا بەرامبەر بەم بڕیارە لەتویتێكدا بەزمانی ئینگلیزی نوسی "هۆكاری ناوی من خستنە ناو لیستی سزاكان لەلایەن ئەمەریكاوە ئەوەیە كە من وتەبێژی راستەقینەی ئێرانم لەسەرتاسەری جیهان".


نوسیشی "ئەم سزایانە هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر من یان خێزانەكەم نابێت، لەبەرئەوەی موڵك یان هیچ بەرژەوەندییەكم نییە لەدەرەوەی ئێران، سوپاسیان دەكەم كە من بەهەڕەشە دەزانن بۆ سەر كارو فەرمانەكانی خۆیان".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×