2019-08-06   871     
كۆماری ئیسلامی ئێران سێ موشەکی نوێ تاقیدهكاتهوهو وەزیری بەرگری ئهو وڵاتهش جهخت لهوه دهكاتهوه كه خستەنەڕوی ئەم موشەکانە ئامادەیی ئێران نیشاندەدات بۆ بەرگریکردن لەخۆی بەرامبەر "پیلانە بەدکارەکانی ولایەتە کگرتوەکانی ئەمەریکا."
ئاوێنه: ئهمرۆ سێشهممه، كۆماری ئیسلامی ئێران سێ موشەکی نوێی تاقیكردهوه كه موشهكی ئاسمان بهئاسماننو بەهاوبەشی وەزارەتی بەرگریو پیشەسازیو ئەلکترۆنی بەرهەمهێنراون.
ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران ستایشی هەڵدانی موشەکی یاسینی کردو بەدەستکەوتێکی مەزن بۆ تواناو شکۆی کۆماری ئیسلامی ئێران وهسفیکردن.
وتیشی، "وێڕای پیلانەکانی بەدکاری گەورە -مەبەستی ئەمەریکایە- وەزارەتی بەرگری ئێران بۆ یەک چڕکەسات دو دڵی ناکات لەبەرگریکردن لەکۆماری ئیسلامیو فراوانکردنی ئاستی ئاسایشی وڵات".
ئاژانسی فارسی ئێرانی ڕایگەیاندووه، موشەکی یاسین زیرەک، موشەکێکی وردەو بەلێزەر ئاڕاستە دەکرێتو باڵەکانی دەنوشتێتەوەو دوای گەرمی دەکەوێتو دەتوانرێت لەفڕۆکەوە لەدوری 50 کیلۆمەترەوە ئاڕاستەی ئامانجەکەی بکرێت.
هاوکات موشەکی جۆری باڵەبان بەجی پی ئێسو سێنسەرەوە ئاراستە دەکرێت، ئەمیشیان باڵەکانی دەنوشتێنەوەو دەتوانرێت لەژێر فڕۆکەکە ببەسترێت.
ئاشکراکردنی ئەم جۆرە موشەکانە لەلایەن تارانەوە هاوکاتە لەگەڵ توندبونهوهی گرژیو ئاڵۆزییهكانی نێوان ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاو ئێران.