2019-09-07   818     
راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، جۆن بۆڵتۆن ده‌ڵێت، ''نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی (ئه‌دریان داریا-1) به‌ره‌و سووریا رۆیشتووه و ئه‌وه‌ی پێیوایه نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كه به‌ره‌و سووریا نه‌ڕۆیشتووه له وه‌همدا ده‌ژی''.
ئاوێنه: جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیوویه‌تی، ''ئه‌وه‌ی پێیوایه نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كه به‌ره‌و سووریا نه‌ڕۆیشتووه له وه‌همدا ده‌ژی، تاران پێیوایه پاڵپشتیی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د گرنگتره له پاڵپشتیی گه‌له‌كه‌ی و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باش بۆیان، ئێمه ده‌توانین دانوستان بكه‌ین، به‌ڵام سزاكانی سه‌ر ئێران سووك ناكه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی ئێران ده‌ست له درۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆر هه‌ڵنه‌گرێت''.