خەڵاتی ئازایەتیی سیاسی بەسەلاحەدین دەمیرتاش بەخشرا
  2019-11-16       2259       

سەلاحەدین دەمیرتاش، سەركردەی زیندانیكراوی كوردی باكور لەلایەن ناوەندی هاوپەیمانیی پێشكەوتنخوازی نێودەوڵەتییەوە بۆ ساڵی ٢٠١٩ خەڵاتی ئازایەتی سیاسی پێبەخشرا.


ئاوێنە:  ناوەندی هاوپەیمانیی پێشكەوتنخوازی نێودەوڵەتی كە بنكەكەی لەئەڵمانیایە خەڵاتی ئازایەتی ژمارە 9ی بۆ ساڵی 2019 بەخشی بەسەلاحەدین دەمیرتاشی سەرۆكی پێشوی پارتی گەلی دیموكراتی – هەدەپە، كە لەساڵی 2016ەوە تا ئێستا لەزیندانی ئەدرنە زیندانی كراوە.


باشاك دەمیرتاشی هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش لەبری ناوبراو خەڵاتەكەی وەرگرت.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×