2020-01-23   1721     
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی کە نوسینگەکەیان لە لەندەنە لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند کە سەربازەکانی ڕوسیا و ئەمریکا ڕوبەڕوی یەک وەستاون.
ئاوێنه: لە ڕاپۆرتەکەی روانگەی سوریدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڕێگای سنوری نێوان عێراق و سوریا، لەسەر ڕێ هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا هێزە ئەمریکییەکانیان وەستاندوە و ڕێیان پێگرتون ئەمەش ئاڵۆزی لە نێوان هەردوو هێزەکەدا دروست کردووە.
ئەمە یەکەمجاریان نییە ئەم کارە ڕوبدات و جارێکی تریش هێزەکانی ئەمریکا لە لایەن هێزەکانی ڕوسیاوە ڕێیان پێگیراوە و نەیانهێشتووە بەو ڕێیەدا تێبپەڕن بە ناچاریش هێزە ئەمریکییەکان ڕێیەکەی خۆیان بەرەو شوێنێکی تر گۆڕیوە.