ڤیدیۆ: داخڵكردنی دەیان ئۆتۆمبێل كاڵای قاچاخ بەبێ گومرگ و پشكنین
  2020-01-25       3220       

عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە جادەی پشتی باشماخەوە بە زەبری ھێز شەوانە زیاتر لە سەد بارھەڵگر ھێلکە و جگەرەو دوگی قاچاخ دەھێندرێت، بەبێ دانی گومرگ و بەبێ پشکنین، قازانجی یەک شەوی یەک ملیۆن دۆلارە. لەوبارەیەوە ڤیدیۆیەكیشی بڵاوكردۆتەوە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"كەس ئەم تاڵانییە راناگرێت"و وتوشیەتی"چوار مانگە سەرۆکایەتی حکومەت و وەزیرەکانم ئاگادار کردوەتەوە، نەک ڕێگری ناکرێت زیاددەکات..قاجاخچیەکان ھەڕەشە دەکەن."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە جادەی پشتی باشماخەوە بە زەبری ھێز شەوانە زیاتر لە سەد بارھەڵگر ھێلکە و جگەرەو دوگی قاچاخ دەھێندرێت، نە گومرگ دەدرێت و نە پشکنینیان بۆ دەكرێت، قازانجی یەک شەوی یەک ملیۆن دۆلارە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئیبراھیم خەلیل و تاوەکو پەرویزخان بەدواداچونم کردوە بۆ قاچاخی و قۆرخکاری و گەندەڵی و بە ملیۆنێربونی چەند بەرپرس و کۆمپانیاکان، ھەمویم خستە بەردەست حکومەت .

وتوشیەتی"من خۆم بەرپرس دەزانم بەرامبەر ئەم تاوانە، حیزبەکەشم بۆ چاکسازی چوەتە حکومەت، بە دلنیایی بێ ھەڵوێست نابين."

عەلی حەمەساڵح لەگەڵ ئەو قسانەیدا، ڤیدیۆیەكیشی بڵاوكردۆتەوەو دەڵێت"ئەم دەیان سەیارەیە، ئەمشەوەو کاڵای قاچاخەو بەبێ گەمرگ و پشکنین داخڵدەکرێت. بۆ خواردنی خەڵکی کوردستانە."

بەپێی ڤیدیۆكە ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەردەكەون دوگ و هێلكەو جگەرەی قاچاخ لە باشماخەوە داخڵی هەرێمی كوردستان دەكەن.

هەروەها وتوشیەتی"ئەم ڤیدۆیە ئێستایە، کاتژمێر یەکی شەوە، بەرپرسەکان خەریکی قاچاخین بەھێزی ئەمنی حکومەت و گەنجانیشمان تەرمەکانیان دێتەوە!"

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان جەختیشی كردۆتەوە"نابمە پاسەوانی دز."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×