سائیرون دەڵێت: كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق یەكلابۆتەوە
  2020-01-25       1783       

بەدر زیادی، پەرلەمانتاری سائیرون لەپەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق بە رێككەوتنی كوتلە سیاسییەكان و سەرۆك كۆمار یەكلایی بۆتەوەو لەم هەفتەیەشدا لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە رادەسپێردرێت.

ئاوێنە: بەدر زیادی، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی عێراق(نینا) رایگەیاند، لەگەڕانەوەیدا لەسەردانەكەی ئەمڕۆی بۆ ئیتاڵیا، سەرۆك كۆمار لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ئەو كاندیدەی رێككەوتنی لەسەر كراوە رادەسپێرێت بۆ وەگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق و پێكهێنانی حكومەت.

لەگەڵ ئەوەی زیادی ناوی كاندیدەكەی نەهێناوە بەڵام وتویەتی، كەسایەتێیەكی نوێیەو جێی سەرسوڕمان دەبێت بۆ هەموان و هەروەها هیچ یەك لەو كەسایەتیانە نییە كە لە راگەیەندنەكان ناویان هێنراوە.

هەروەها وتوشیەتی"ئەو كاندیدە نوێیە كەسایەتییەكی سەربەخۆیەو لەلایەن هەموانە قبوڵكراوە، رێككەوتنیش لەنێو كوتلە سیاسییەكان كراوە لەسەری."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×