رۆژی جیهانیی ڕادیۆ
  2020-02-13       2278       
ئا: كاوان ئەحمه‌د حه‌مەصاڵح

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (13)ی شوباتی هەموو ساڵێكی بەڕۆژی جیهانیی ڕادیۆ ناساندووە، تەمەنی ڕادیۆش لە120 ساڵ نزیك دەبێتەوە. 

ڕادیۆ یەكێكە لەهۆكانی ڕاگەیاندن‌و بەربڵاوترینیانەو بەشێوەكی گشتی خەڵك لەمەودایەكی فراوانی جیهاندا پێی ئاشنان‌و مێژووی داهێنان‌و سەرهەڵدانی ئەم ئامێرە گرنگە كۆنە، هەرچەندە ئێستا هۆكانی ڕاگەیاندن زۆر بون‌و پێشكەوتنی بەرچاویشیان بەخۆیانەوە دیوە، كەچی هێشتا ڕادیۆ توانیویەتی پێگەی خۆی ون نەكات‌و گرنگییەكەی بمێنێت‌و بەپایەداریی بمێنێتەوە. 

ناتوانرێت بەدیارییكراوی كەسێك بكرێتە داهێنەری تەواوی ڕادیۆ، هەر بۆیە لەمێژودا ناوی هەمو ئەوانە بەرز دەنرخێنرێت كە هەوڵیانداوە بۆ گەشەپێدانی ئەم داهێنراوەی مرۆڤ، لەڕاستیشدا یەكەمین كەس كە هەوڵی بەكارهێنانی شەپۆلەكانی دەنگی داوە بۆ گواستنەوەی دەنگ (گۆلیلمۆ ماركۆنی)یە كە 25ی تەمموزی ساڵی 1896دا جفرەی مۆرسی بەكارهێنا بۆ پەیوەندی بێ تەل.

پێش ئەوو دوای ئەویش چەندین زانا‌و كەسانی داهێنەر هەوڵی گواستنەوەی دەنگیان داوە هەركەسەیان‌و بەجۆرێك لەو بوارەدا خۆیان تاقیكردووەتەوە، لەوانەش (جیناڵد فسندن)ە كە بەیەكەمین داهێنەری پەخشی دەنگ دادەنرێت‌و دوای ئەویش ناوی چەند كەسێكی تر لەمێژودا تۆماركراوە، لەوانەش (هانز ئورستد)ی زانای فیزیایی دانیماركییە كە لەساڵی (1880)دا سەرەتای بیركردنەوەی لەڕادیۆ داهێناوەو پاش ئەویش (ئەندرییە ماری ئەمپیر)ە كە لەساڵی (1819)دا هەوڵێكی دیكەی لەو بوارەدا تاقیكردووەتەوە.

لەساڵی (1831)دا زانای بەریتانیی (مایكل فارادی) دوای ئەویش (جۆزیف هنری) مامۆستاو زانا لەزانكۆی برستۆن لەئەمریكا هەوڵێكی دیكەیان لەبواری گەیاندنی دەنگ تاقیكردووەتەوە. لەساڵی (1886) (هاینریش هیرتز) زانای فیزیایی‌و میكانیكی ئەڵمانی شەپۆلی كارۆموگناتیسی لەوزەدا دۆزییەوەو هەر ئەو بو سیستمی شەپۆلی ڕادیویی (UHF)ی دۆزییەوەو بەیەكەمین كەسیش دادەنرێت كە دیزاینی بۆ ئامێری ناردن‌و پێشوازیی یەكەمین شەپۆلە ڕادیۆییەكان داناوە.

پاشان لە 25ی تەمموزی ساڵی 1874دا (گۆلیملۆ ماركۆنی) یەكەمین شەپۆلەكانی كارۆ مۆگناتیسی بۆ داهێنانی ڕادیۆ دۆزییەوەو خودی ئەویش داهێنەری تروسكەكانی بێ تەلە. پەخشی ڕادیۆیی مێژوییەكی كۆنی هەیەو هەر وڵاتێك لەوڵاتانی جیهان ڕۆژێكی خۆی دیاری كردووە بۆ یادكردنەوەی یەكەمین پەخشی ڕادیۆیی لەوڵاتەكەدا. 

مێژووی ڕادیۆ كوردییەكان
بەگوێرەی هەمو سەرچاوە كوردییەكان، یەكەم رادیۆی كوردی لە 19ی نۆڤێمبەری 1939 لەبەغدا كراوەتەوە. ئێزگەی دووەم بەزمانی كوردی (رادیۆی ڕۆهەڵات) لە 5ی ئازاری 1941 لەبەیروت‌و ئێزگەی سێیەمی كوردیش لەئابی 1942 لەیافا (فەلەستین) كراوەتەوە.

ئەم سێ ئێزگە كوردییەی سەرەوە وەك یەكەم رۆژنامەی كوردی: (كوردستان) لەدەرەوەی خاكی كوردستان پەخشیان دەستیپێكردووە. ئەو ئێزگانە لەراستیدا ئێزگەی كوردی نەبوین، بەڵكو ئێزگەی بیانی بون‌و بەزمانی كوردی وەشانیان هەبووە.

بەڵام بەوتەی ئەمیر حەسەن پور ڕۆژنامەنوس‌و لێكۆڵەری شاری مەهاباد یەكەم پەخشی ڕادیۆیی كوردی لە ساڵی1923 بووە لەیەكێتی سۆڤیەت‌و تا ساڵی 1929ی خایاندووە.

ساڵی 1941یش ئینگلیزەكان بۆ دژایەتیكردنی ئەڵمانیای نازی بەشی كوردی ڕادیۆی یافایان كردەوەو ژمارەیەك كەسایەتی وەك گۆرانی شاعیرو ڕەفیق چالاك كاریان تیادا كردووە.

پەخشی ڕادیۆی كوردی تارانیش لە 25ی تشرینی دووەمی ساڵی 1946 دەستیپێكرد، سەرەتا ماوەی پەخشەكەی تەنها ١٥ خولەك بووەو دواتر كاتەكەی زیاد كرا.

وێستگەی ڕادیۆی یەریڤان لەساڵی 1955دا، بەپێنجەم پەخشی ڕادیۆیی كوردی دادەنرێت كە ئەویش لەسەرەتادا ماوەی پەخشەكەی تەنیا 15 خولەك بووە.

لەسەردەمی جەمال عەبدولناسر سەرۆكی پێشوتری میسردا، ئێزگەیەكی كوردی لەساڵی 1957 لەشاری قاهیرە كرایەوە، دواترو لەپایزی 1958دا ڕادیۆی كوردی لەشاری كرماشان كرایەوەو ڕادیۆی كوردی تاران داخرا.

دوای دو ساڵیش لەدەستپێكردنی شۆڕشی ئەیلول بەژمارەیەك ئامێری سەرەتاییەوە ڕادیۆی دەنگی كوردستان لەساڵی 1963دا لەناوچەی باڵەكایەتی دەستی بەپەخشی خۆی كرد.

سەرچاوە:
خەلیل عەبدولڵا :دەنگی شۆڕشی نوێ
مێژووی رادیۆ لە سەرەتاوە تا ئێستا، كوردستانی نوێ
زریان ئەحمەد :-لە ڕۆژی جیهانیی ڕادیۆدا گرنگیی ڕادیۆ و مێژووی یەكەم ڕادیۆ كوردییەكان بخوێنەرەوە، ،سایتی مێژووی كورد
سەپان مەغدید: رادیۆ و رادیۆ كوردییەكان
 رۆڵی راگەیاندن لە راپەڕین دا (ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان) وەك نموونە 4/3/2017



زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×