"دەبێت كۆمەڵ وەڵامێكی پێبێت بۆ هۆكاری بەشداریكردنی لە مەراسیمی سوێندخوارنی سەرۆكی هەرێم"
  2019-06-11       1304       

 

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی كۆمەڵ، سۆران عومەر رەخنە لەبەشداریكردنی فراكسیۆنەكەیان لەمەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم دەگرێت، دەشڵێت "دەبێت كۆمەڵ وەڵامێكی پێبێت بۆ هۆكاری بەشداریكردنی لە مەراسیمی سوێندخوارنی سەرۆكی هەرێم".



ئاوێنە: سۆران عومەر بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە بەشداریكردنی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بە بریاری ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی بوە، ئەو وتی " به‌شداری كردنی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ بوو هیچ بیانویه‌كم نه‌بینی بڕوای پێ بهێنم تا خۆم به‌شداری بكه‌م به‌ڵام ده‌بێت كۆمه‌ڵ وه‌ڵامێكی پێ بێت بۆ هۆكاری به‌شداری كردنی له‌و مه‌راسیمه‌ ته‌شریفاتیه‌ له‌كاتێكدا له‌پێشتر بڕوامان به‌یاساكه‌ و هه‌مواری یاساكه‌ نه‌بوو، من بۆخۆم وه‌ڵامم ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت بۆ خه‌ڵك بۆیه‌ به‌شداریم نه‌كرد، نه‌شم توانی بڕوا به‌خۆم بهێنم بچم به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رشه‌ سوره‌دا بڕۆم و دابنیشم ببم به‌ كۆرس بۆ شتێكی تر كه‌ ئێمه‌ له‌ بنه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵیدا نه‌بوین، كۆمه‌ڵی ئیسلامی چاوه‌ڕوانی زیاتری لێده‌كرا نه‌ك ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی بنێرێت به‌شداری له‌مه‌راسیمێكی "سوڵتانیانه‌ی ته‌شریفاتی بە تێچووی پاره‌ی خه‌یاڵی بكات".



پێشی وایە دەبو ساڵێك پێش ئێستا حزبەكەی ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی راگەیاندایە، باس لەوەش دەكات كۆمەڵی ئیسلامی رەچاوی دۆخی هەرێمی كوردستانی كردوە بەڵام پارتی ئەوەی لەبەرچاو نەگرتوە، دەشڵێت "ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ بداته‌وه‌ كه‌بۆچی تا ئێستاش چاوه‌ڕوانی به‌شداری كردنه‌ له‌حكومه‌ت، چاوه‌ڕوانه‌ چونكه‌ تا ئێستاش ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه‌ ده‌بوو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئۆپۆزسیۆن بونی خۆی ڕابگه‌یاندایه‌".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×