"لە ساڵی 2014ەوە هیچ پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان لەسلێمانی ئەنجام نەدراوە"
  2019-07-03       584       

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایگەیاند، بەراورد بە چوار ساڵی رابردو، دۆخی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان باشتر بوە، بەڵام ئەو گۆڕانگارییە رێژەییە.  ئەو دەڵێت"لە ساڵی 2014ەوە هیچ پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان لە سلێمانی ئەنجام نەدراوە."

ئاوێنە: یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی وتوە"ئەمساڵ بەراورد بە چوار ساڵی رابردو دۆخی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان باشتر بوە، بەڵام ئەو گۆڕانگارییە رێژەییە و پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەكانی وەبەرهێنان لە هەولێرن و شارەكانی تری دهۆك و سلێمانی لەو پڕۆژانە بێبەشن و وەبەرهێنان تێیاندا بەردەوامە لە پاشەكشە".

یاسین مەحمود وتوشیەتی"لە دوای ساڵی 2014 وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رۆژ لە دوای رۆژ پاشەكشەی كردوە، بەڵام لە ساڵی 2018 و دوای لابردنی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران بەتایبەت لە ساڵی 2019 رێكکەوتنەكان لەگەڵ بەغدا كاریگەری ئەرێنی باشی دروستكردوە و دۆخی ئابوری باشتر بوە، ئەمەش وای كردوە جوڵەی بازاڕ و خواست لەسەر پڕۆژە و كاركردن لە پڕۆژەكانی رابردوش بە ئەندازەیەك بەرچاو دەركەوێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×