چین: ئه‌مریكا بیه‌وێت گفتوگۆ بكات، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، بیه‌وێت بجه‌نگێت ده‌جه‌نگین
  2019-08-03       563       
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی چین له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ژانگ جون سه‌باره‌ت به‌ ''جه‌نگی بازرگانیی'' نێوان ئه‌مریكا و وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند ''ئه‌مریكا بیه‌وێت گفتوگۆ بكات، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، بیه‌وێت بجه‌نگێت ده‌جه‌نگین''.

ئاوێنه‌: لەمیانی روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانیدا ژانگ جون، نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی بازرگانیی نێوان چین و ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەدا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مافه‌كانیان، چین هه‌موو جۆره‌ رێكارێك ده‌گرێته‌ به‌ر و رایگه‌یاند، ''ئه‌مریكا بیه‌وێت گفتوگۆ بكات، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، بیه‌وێت بجه‌نگێت ده‌جه‌نگین''.
 
هاوکات ژانگ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ پێگه‌ی چین دیاره‌ و داوای له‌ ئه‌مریكا كرد سه‌باره‌ت به‌ گرژییه‌كان له‌بواری بازرگانییدا ''بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر رێگای درووست بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری درووست له‌رێگای درووسته‌وه‌ بدۆزرێته‌وه‌''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×